ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م ٧١ كۆچبه‌ری خه‌ڵكی پاكستان كه ویستوویانه به شێوه‌ی قاچاخ ده‌ربازی خاكی عێراق بن له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی به‌رپرسانی سنووری “دێهلۆڕان”، ئه‌و كۆچبه‌رانه به مه‌به‌ستی كاركردن له عێراق ڕوویان له سنووره‌كانی پارێزگای كرماشان كردووه. به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئیلام، ڕووداوی له‌و شێوه پێشینه‌ی نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن تا بزانن ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه به چه مه‌به‌ستێك ده‌یانه‌وێت بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
