به پێی ڕاپۆرتهكان، درەنگانی شەوی یەکشەممە ٢٧ی مانگی گهلاوێژ، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەڵیانکوتایە سەر چەند شوێنێکی شاری ئامەد و ١٧ كهس له بەرپرس و ئەندامی “هەدەپە و دەبەپە” دەستبەسەرکران.
لەلایەکی دیکەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی تورکییه لە شاری ئادانا هەڵیانکوتایە سەر چەند ناونیشانێك و ٢٣ کەسیان بە تۆمەتی هاوكاری لهگهڵ پەکەکە دەستبەسەرکرد.