کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٦ چالاكوانی ژن له‌ باكووری كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٦ چالاكوانی ژن له‌ باكووری كوردستان 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی پۆلیسی تورکییه‌ لە شاری “ئامەدی” باکووری کوردستان هەڵیکوتاوه‌ته‌ سەر ڕێکخستنەکانی ژنان و ٢٦ چالاکوانی ژنیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئێستا ١١ چالاکوان لەو ٢٦ چالاكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، براونەتە بەردەم دادگا و بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” بڕیاری به‌ندكرانیان بۆ دەرچووە.