کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ١٤كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوونی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ توركییه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ كه‌س بۆ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ په‌كه‌كه‌ له‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ كه‌س بۆ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ په‌كه‌كه‌ له‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە شارەکانی ئەدەنە و مێرسین پۆلیسی توركییه‌ هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک و لە ئەنجامدا ١٤ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە په‌كه‌كه‌ دەستبه‌سه‌ركرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئەو ١٤ کەسە بە تۆمەتى “ئەندامبوون و هاوكاری كردن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ  پەکەکە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر بینینی پارێزەرانیان لێ قەدەغە کراوە و بەپێی زانیارییەکانیش ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی ده‌سبه‌سه‌ركراوان له‌وه‌ش زیاتر بن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار چالاکوان و ئەندام و لایەنگری هەدەپە بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ پەکەکە له‌ لایه‌ن پۆلیسی توركییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.