شەوی دووشەممە ٢ی خاکەلیوە، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم لە گوندی “نێ” چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووه كه هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بە ناوەکانی “سەلمان ئەفرا” بەندکراوی سیاسی پێشوو و “سەیوان پەرتەو” ئاشکرا بووە. هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه به ناو “سه‌رۆك ئه‌بۆلقاسمی” و له گوندی “قه‌ڵا كۆن”ی شاری سه‌قزیش ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “نێ” و به شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی چەند خانوو بە شێوەی دڕندانه چوونەتە نیو ماڵەکان و ماڵەکانیان پشکنیوە. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە و هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی نەورۆز، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و لەلایەکی دیکەوە لانیکەم ٩ هاووڵاتی بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی “قەڵا کۆن”ی سه‌قز لە لایه‌ن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەكراوه.
