وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌هستان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: گرووپێكی سه‌د كه‌سی له په‌نابه‌ران كه به نیازبوون له سنووری ئه‌و وڵاته تێپه‌ڕ بن ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌هستان، هێزه‌كانی بیلاڕووس ئاسانكارییان كردووه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه كه له ڕێگه‌ی بڕینی سیمە خاردارهكانهوه خۆیان ده‌ربازی نێو خاكی له‌هستان بكه‌ن. وه‌زیری به‌رگۆی له‌هستان هۆشداری دایه وڵاتی بلاڕووس كه په‌نابه‌رانی كردووه‌ته ئامرازێك بۆ گۆشار خستنه سه‌ر ئه‌و وڵاته و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به بوونه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌وه شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ڕووبدات.