“مازیار سه‌ید نژاد” هەڵسووڕاوی كرێكاری، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنێ ڕاگێرانی ئه‌م چالاكه كرێكاریه نادیاره به‌ڵام له‌م دوایانه دا حۆكمی ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری ناوبراو له لایه‌ن دادگای ڕژیم له ئۆستانی خوزستان، پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه. ئه‌م چالاكه كرێكاریه له ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ٩٧ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی شه‌یبانی ئه‌هواز كرابوو. ناوبراو له ٢٧ ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٧ دا به دانانی وهسێقهی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو. له كۆتاییدا “مازیار سه‌ید نژاد” له لایه‌ن له‌قی ٤ی دادگای ڕژیم له ئه‌هواز به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مهحكووۆم كرا.