به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوێزەکوێرەی مەریوان و دانیشتووی ئەمشارە، بە ناوی “عوسمان دڵ ئهنگیز”، تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئهمشاره، دەستبەسەر کراوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئەو هاووڵاتییەیان بانگهێشت کردووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی خۆیان دەبوێرن. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان هیچ هۆکارێکیان سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ڕانەگەیاندووە.