هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەو حوکمە دواتر کەم کرابوویەوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٥ی ڕێبهندان، “سەلمان ئەفرا”، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ حوکمی بەندکرانەکەی، خۆی بە زیندانی ئهمشاره ناساند. شایانی باسه، ناوبراو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئهمشاره دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە قهراری وهسێقهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، ئەو هاووڵاتییە له مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ١ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.