به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ده‌ماوه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه‌كانی ڕژیم “فاتح مه‌حموودی” كرێكاری خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ سه‌ر به‌شاری سنه و دانشتووی شاری ده‌ماوه‌ند له شوێنی كاره‌كه‌ی له ئاوایی “ئاینه وه‌رزان” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەویهەنگ سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “فەرامەرز قاسمی ئازەر، فەرزین ڕوستەمی و شاپووڕ حەبیبی“، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دەماوەند دەستبەسەر و پاش دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.