به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی “ئیبراهیم مەردانی”، لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم پاش دەستبەسەرکردنی “ئیبراهیم مه‌ردانی”، دەستیان بە پشکنینی ماڵی ئه‌م هاووڵاتییه کردووە و هەندێک كه‌ل و په‌لی شه‌خسیی ناوبراویان زه‌وت كردووه. شایانی باسه، ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو، پاش لێپرسینەوە ئازاد کراون. پێویسته بوترێ هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسه‌ر چارەنووسی ئه‌م هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییە. لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەسعەد و یوونس”، خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ی سه‌ربه شاری بۆکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوه.