له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی سیاسی به ناوی “عه‌بۆلعه‌زیز گوڵ محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شاری ورمێ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ٩٨ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری وڕمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی دا به تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای ١٠ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. پاشان ئه‌و حۆكمه له لایه‌ن دیوانی عالی ئێران ڕه‌ت كرایه‌وه.