ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحمان کەریمی”، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ئهو هاووڵاتییه بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەكهی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێئاکام ماوەتەوە. جێی ئاماژهیه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر كردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.