ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “سیروان ئێناخی” خەڵکی گوندی “سەریاس”ی سهر به ناوچهی “باینگان”ی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستیان كرد بە پشکنینی ماڵ و ههندێک كهلوپهلی شەخسی ناوبراویان زهوت كرد. شایانی باسه كه هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەری و چارهنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەك لە بەردەستدا، نییە.