رۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “تەها ئاتەشئەفراز”، خەڵکی گوندی “کۆنەخانێ”ی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به پێی راپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە. و هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی، بێئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.