کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

ئەمڕۆ سێشەممە ۷ی ڕێبەندان، “مستەفا ئیلخانیزادە”،‌ بەرپرسی فێرگەی زمانی کوردی “ئەدەب” لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەکان، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە و مۆبایل، کامپیوتێر و هەروەها کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. شایانی باسه‌ كه‌ لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار هەتا ٦ی ڕێبەندان، شەپۆلێک لە دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، ڕەبەت، سنە، بۆکان، سەوڵاوا، نەغەدە، پیرانشار، سەقز، کرماشان و تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە کە ئەگەری هەیە هەروا بەردەوام بێت.