لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەردار محەممەدپوور”، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئاڵیکەند”ی سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوه و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە. جێگهی ئاماژهیه هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی سەردار محەممەدپوور زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.