کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌وڵاوا

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌وڵاوا

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌وڵاوا

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە گوندی سلێن سەربە شاری سەوڵاوا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی “عەبدووڵڵا ئەدوایی” لە گوندی سلێن و دەستبسەریان کردووە. شایانی باسه‌، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات درگا و شیشەی ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان شکاندووە و عەبدووڵڵا ئەدواییان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “عەبدووڵا ئەدوایی” زستانی ساڵی ٩٧ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی ئاوایی سەلین دەستبەسەر و هاوینی ساڵی دواتر لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری مەریوان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.