ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی “نەرگسڵە”ی سهر به ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە لیباس شەخسییەکان هاووڵاتییهكیان به ناوی “فەرهاد مواردی” له ئاوایی “نهرگسڵه”، دەستبەسەر کردووه و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراویان ڕانگەیاندووە. شایانی باسه، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.