کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری ورمێ

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك 4 1

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك 4 1

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی “‌ئازاد عەزیزی”‌ بەهۆی هەگەڵگرتنی پلاکاردێک کە لە سەری نووسرابوو، “‌من دەنگ نادەم”‌ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو كه‌ بە زمانی “‌کوردی و ئازەری”‌ لە سەر ئەو پلاکاردە نووسیبووی “‌من دەنگ نادەم”‌ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و پاشان ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه‌. شایانی باسه‌، سەرەڕای بەدوادچوونی بنەماڵه‌كه‌ی بۆ ناوەندە قەزایی و ئەمنییەکان، بۆ ئاگاداربوونه‌وه‌ لە چارەنووسی ڕۆڵه‌کەیان، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی ناوبراو به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “‌ئازاد عەزیزی”‌ پێشتریش لە ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی “‌هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”‌ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگیرابوو.