کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك 3

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك 3

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دەستبەسەریان کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گەڕەکی حاجی ئاوای ئه‌مشاره‌، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیبراهیم محەممەدی”  وێڕای ئەوەی لێیان داوە و بێ ڕێزییان پێ کردووە، دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه‌، هێزەکانی سپا لەکاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو، ماڵەکەیان تێک و پێک داوە و دەرگا و پەنجەرە و تەنانەت بەشێک لە کەرەستەکانی ناو ماڵەکەیان تێکشکاندووە. هەتا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، هۆكاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.