
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری سەقز لە شاری کەلاردەشتی ئوستانی مازەندەران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره دەستبەسەر کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “عەبدوڵڵا شەمسی” لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری کەلاردەشتەوە دەستبەسەر و پاش دەستبەسەرکردنی ڕەوانەی زیندانی شاری سنە کراوە. شایانی باسه، تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.
