چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی بە ناوی “هێمن بایزیدی”، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەسبەسەر کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووە. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “هێمن بایزیدی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و له چاره‌نووسی ئه‌م هاووڵاتییه هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.