ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سلێنی” سەوڵاوا بە ناوی “عەبدوڕەحمان عەبدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەرکرا.
ناوبراو خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانییارییهك لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و یان ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.
