کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ تاران

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرامەرز محەممەدی”، خەڵکی مەریوان و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌كانی ئیتلاعات لە شاری سنە کرا.

هێزە ئەمنییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان لەگەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر کردووە. هاوژینی ئەو هاووڵاتییە پاش ۲ کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە. فەرامەرز محەممەدی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە  بۆ یەکێک لە گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ ئیتلاعات لە سنە ڕاگوێزراوە. هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.