له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی “شێرزاد شه‌وقی قاسملوو” خه‌ڵكی گوندی “مام ئیبراهیم”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به بێ هۆكار ئه‌و هاووڵاتییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “شێرزاد” له‌به‌ر ده‌ستا نییه.