ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “حسێن فەرەجی” خەڵکی گوندی “لەنجئاوا”ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “حسێن فەرەجی” و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکانی شاری سنە، کردووە. شایانی باسه كه تا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.