کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان

اعتصاب کارگران شهرداری مریوان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانبار مێرمنداڵێکی خەلکی شاری مەریوان به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌ كۆشتنی كۆڵبه‌ران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “میلاد فەیزی پوور” لە مەیدانی دوازدە سوارەی ئەمشارە كه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ٢ پلاکاردی بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی دوو کۆڵبەری گیانبەختکردووی خەڵکی ئەو شارە ده‌ر بریبوو، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ڕژیم  بە شێوەی دڕندانە هێرش کرایە سەری و ڕفێندرا. تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئەو مێرمنداڵە لەبەردەستدا نیە. پێویستە بوترێت، “ئازاد و فەرهاد خوسرەوی” ٢ مێرمنداڵی كۆڵبه‌ر، خەلکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان بوون کە ڕۆژی ٢٦ی سەماوەز به‌ هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا ئەم کارەساتە کۆمەڵێک کاردانەوەی ناڕەزایەتی لێ کەوتەوه‌.