به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێک بە ناوی “عەلی میلان”، خەڵکی شاری ماکۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو لاوەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە. شایانی باسه، “عەلی میلان” بە تۆمەتی “پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیمی ئێران” دەستبەسەر و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێئاکام ماوەتەوە.