کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌ شاری بانه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌ شاری بانه‌ 2

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ی ساڵ به‌ ناوی “فه‌رشید مه‌جیدی نژاد” خه‌ڵكی شار سنه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر  و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار ده‌كرێت.