سێ كه‌س له چالاكانی كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر”، “حامد حه‌مدانی” و “یوسف سه‌عالبی” ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، پاش چوونیان بۆ پاسگای “حەوت تەپە” به مه‌به‌ستی تۆمار كردنی سكاڵا له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ لێدان و توندوتیژیی فیزیكی له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خاوه‌نی پێشووی ئه‌م شیركه‌ته و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئیسماعیل به‌خشی چالاكی كرێكاری، له له‌سه‌ر ئەکاونتی خۆی له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند كه یه‌كێك له كرێكاران به‌ناوی “مه‌نسوور ره‌ش” به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زه‌ربه‌ی چه‌قۆ و خوێنڕێژی له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و نووسیوێتی: “له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا چالاكانی كرێكاری به ده‌یان جار له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و كه‌وتوونه‌ته به‌ر توندوتیژیی فیزیكی و ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م توندوتیژیانه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان لێ نه‌كراوه”. گیانی چالاكانی كرێكاریی “حەوت تەپە” له مه‌ترسی دایه. به وته‌ی ناوبراو، به‌پێچه‌وانه‌ی واده و به‌ڵێنی خاوه‌نی پێشووی شیركه‌ت سه‌باره‌ت به پێدانی گشت حه‌قده‌ستی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری “حەوت تەپە”، ئه‌وان هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه و گوڵانیان پێنه‌دراوه.