ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، شەش هاووڵاتیی بە ناوەکانی “فەرهاد مەعرووفی”، “ڕەحمان ئەسەدی”، “عوبەید ئەنوەری” خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ”، “حەسەن شادیخا” خەڵکی گوندی “سینگان”، “ڕێبوار چارکداری”، خەڵکی شنۆ و “جەلال قادرزاده خەڵکی گوندی “نەڵۆس”، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، لەنێوان ئەو شەش کەسە، تهنیا “حەسەن شادیخا” پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە و ئهو پێنج هاووڵاتییەی دیکە پاش دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
