به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری شائابادی سەر بە ئۆستانی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر کران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەز هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “داریوش مورادی، سوهراب مورادی و ئەحمەد بەساتی” و دوای دەستبەسەر کردنیان ڕایانگوازتن بۆ ئیدارهی ئیتلاعاتی کرماشان. شایانی باسه، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و شەرمەزارکردنی هیرشی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کراون.