کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاری سنه‌

 به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی خه‌ڵك له‌ كوردستان ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی قەزای کەڵاتەرزانی سه‌ر به‌ شاری  سنە دەستبەسەر کران.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ، هێزەکانی ڕژیم له‌ شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”دانیکش“ سەر بە قەزای کەڵاتەرزان و لانیکەم سێ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو سێ کەسە ئومید سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی و ئاسۆ محەمەدی ڕاگەیەندراوە کە دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە له‌ هۆكاری دەستبەسەر کردنی ئەو سێ كه‌سه‌ و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە وەپاڵیان خراوە، نەزانراوە و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی محكووم به‌ ئێعدام بۆ‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سه‌قز

-

هه‌وڵی خۆكوژی به‌ندكراوێك و مانگرتنی حه‌وت ڕۆژه‌ی به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ زیندانی ورمێ

-

له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی داڵاهوو و جوانڕۆ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌

-

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر سووختبرانی به‌نده‌ر كۆلاهی له‌ میناب

-

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی تاران له‌ میترۆی حه‌وتی تیر

-