له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان له شاره‌كانی كوردستان، له رۆژانی رابردوودا، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و شنو ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه ١١ی رێبه‌ندان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆیان به ناوی “فه‌ردین بایه‌زیدی”له رێگای شنۆ به نه‌غه‌ده، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه. سه‌ر له به‌یانی هه‌مان رۆژ، هێزه ئه‌منییه‌كان كوتاویانهته سه‌ر ماڵی “واحید شێخ ئه‌حمه‌دی”، و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها له رۆژی ١٠ ی رێبه‌ندان، هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم له گه‌ره‌كی شاریاری ورمێ، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ره‌سوڵ قیزیلباش”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م سێ هاووڵاتییه به تۆمه‌تیی “هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌تا ئێستا له چاره‌نووسیان هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.