رۆژی ٢١ی رێبه‌ندان،”ئه‌حمه‌د ساعیدی”، خه‌ڵكی شاری حه‌میدیه‌ی سه‌ر به ئوستانی خوزستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كرا. هه‌روه‌ها، له شاری شوشتر، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “خالید كه‌عب” و “حوسه‌ین فه‌ره‌جوڵڵا چه‌غه‌ب”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی ئۆستانی خوزستان، له لایه‌ن ئیتلاعاتی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له گرووپی”ته‌حریری ئه‌حواز”، و دارشتنی پیلانی ترۆریستی، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.