ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، سێ هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “یاسین ڕاه‌ئاوه‌ر”، “حەیدەر عەلیزادە” خەڵکی گوندی “قەزەناوێ” و “شێرزاد مامەندی” خەڵکی گوندی “نەرزیوێ” سەر بە شاری شنۆ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، به‌شێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان زه‌وت كرا. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییانه له به‌ر ده‌ستا نییه.