به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی”سه‌ید نه‌جمه‌دین حسێنی”، خه‌لكی گه‌ره‌كی “تاچین ئاباد”ی ئه‌م شاره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها، له لایه‌كی دیكه‌وه، دوو هاووڵاتیی خه‌لكی شاری شووش به ناوه‌كانی”حه‌سه‌ن كه‌عبی” و “مه‌جید كه‌عبی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “حه‌سه‌ن كه‌عبی” و “مه‌جید كه‌عبی”،كوتاویانه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان و ژماره‌ییه‌ك له كه‌ره‌سته شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت كردووه. هه‌ر وه‌ها له چاره‌نووس و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “سه‌ید نه‌جمه‌دین حسێنی”، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.