له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا مەعرووفی”، “ئەحمەد ئیلاهی” خەڵکی مهاباد و “خالید غەفاری” خەڵکی شاری سەردەشت، هەر کامەیان لەلایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەم سێ هاووڵاتییە له لایهن لقی دووی دادگای شاری ورمێهوه بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە لهدژی نیزام” مهحكووم كراون. شایانی باسه، ئهم كهسانه لە هاوینی ساڵی ٩٧وه لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕیش، لقی ٢ی دادگای شاری ورمێ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆی بە ناوی “مەحیەدین تازە وارد” بە ئێعدام و ٦ هاووڵاتیی دیکە بە ٣٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم كردبوو.