فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی شاری سنە باسی لە دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتیی لە پەیوەندیی لەگەڵ سووتاندن و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە ناوی نوێنەرانی مەجلیس، کرد.
ناوبراو ڕایگەیاندووە: “ئەو سێ کەسە لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون و هەرچەند ئاماژەی بە ناوی شارەکان نەکرد”. فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی سنە هەروەها وتوویهتی، ئەو سی هاووڵاتییە هەوڵی خراپکردنی ناوی بەربژێرەکان و ئاگردان و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان داوە و پاش دەستبەسەرکردنیان ڕەوانەی ناوەندی قەزایی بۆ لێپرسێنەوە کراون.