کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌دان كه‌س له‌ توركییه‌

بازداشت بیش از هفتصد نفر از شهروندان ترکیه1

پۆلیسی توركییه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕایگه‌یاند كه‌ ٧١٨ كه‌سی له‌ ٤٠ شاری ئه‌م وڵاته‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كاره‌به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ ئیدیعایان كرد كه‌ ١٣ كه‌س له‌م وڵاته‌، له‌وانه‌ چه‌ند كه‌سی نیزامی و مه‌ئموورێكی پۆلیس له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ كوژراون و به‌و بیانووه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌ كوردنشنه‌كانی توركییه‌.