به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “كه‌ماڵ مه‌له‌كی” و كۆڕه‌كه‌ی “سامان مه‌له‌كی” دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كراون. ده‌وترێت، ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییینه دژی داگیركاری ئه‌رته‌شی توركییه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.