به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شائابادی كرماشان به ناوه‌كانی “داریوش مۆرادی” و “ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی و فه‌رهه‌نگی شاباد بە ناوی “داریوش مۆرادی” و دەستبەسەریان کرد. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان ڕۆژ “ئانیسا جەعفەری مێهر”، خوێندکاری کارناسی باڵای زمان‌ناسی زانکۆی کوردستان و خەڵکی شائابادی کرماشان کە چالاکێکی بواری کەلتووری و مامۆستای زمانی کوردییە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە مه‌ده‌نییه و جیا لە دەستبەسەر کرانییان، ماڵەکەیانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیاندا گرتووە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، سه‌باره‌ت به هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو چالاکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.