ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، “عوسمان ئیسماعیلی” و ” مه‌حموودی ساڵحی” دوو چالاكی به‌ناوبانگی كرێكاری له شاری سه‌قز دوای بانگهێشت كردنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه به دوای سه‌ردان بۆ له‌قی سێی دادسه‌رای ڕژیم له شاری سه‌قز، لێپرسینه‌وه‌یان لێده‌كرێت و ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن. به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه به تۆمه‌تی ” به‌شداری له ڕۆژی جیهانی كرێكار و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و فیلمه‌كانی” دادگایی كراون و قازی قه‌راری وهسێقهی ٤٠ ملیۆنی بۆ داناون و ئه‌م دوو چالاكه كرێكاریه ڕایانگه‌یاندووه كه بریاره‌كه‌ی دادگا په‌سه‌ند ناكه‌ن و هیچ جۆره بارمته‌یه‌ك دانانن. شایانی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هه‌ڵسوڕاوه كرێكاریه له پێش زیندان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ده‌ست به جێی “مه‌حموود ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” بوون.