به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان، به هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خالد حسینی چالاكی كرێكاری ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، به قه‌راری وه‌سێقه‌ی ٣٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد بكرێت به‌ڵام دادسه‌را قه‌راری وه‌سێقه‌كه‌ی به بڕی یه‌ك مانگ زیندانی كاتی گوڕاوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، خالد حسینی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له هاووڵاتییان له كۆتای مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تیی به بكرده‌وه ده‌رهێنانی حۆكمی ئیعدامی “زانیار و لۆقمان مرادی، ڕامین حسین پناهی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و كۆتایی دا له لایه‌ن دادگای ڕژیم به تومه‌تی، “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی له ڕێگه‌ی چالاكی بۆ مانگرتنی گشتی له كوردستان به‌دوای ئیعدامی ئه‌م سێ به‌ندكراوه سیاسییه به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز، چالاكێكی كرێكاری دیكه بە ناوی “بەختیار ڕەحیمی” خەڵکی مەریوان، لە شوێنی کارەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێ‌ئاکام ماوەتەوە.