له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی دیکەی خه‌ڵكی شاری بانه به ناوه‌كانی “زاگۆرس ڕەشیدی” و “کەریم فرووزش” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، باوكی “زاگرۆس ڕه‌شیدی” حه‌وته‌ی پێشوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه وئێستاش كۆڕه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییانه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه. بە هەژمار کردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی خەڵکی بانە کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون گەیشتووه‌ته ١٩ کەس.