لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سەعید خالیدی”، خەڵکی گوندی “ساتیاری” سەر بە بەخشی باینگانی پاوە و “ئه‌ره‌ستوو مه‌لاره‌حیمی”، خه‌ڵكی مه‌هاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەعید خالیدی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێ‌ئاکام ماوەتەوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر كردنی ئه‌م هاووڵاتییه زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه، “ئه‌ره‌ستوو مه‌لاره‌حیمی”، خه‌ڵكی مه‌هاباد، دوای بانگهێشت كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره، به دوای چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ره‌وانه‌ی زیندانی مه‌هاباد كرا. شایانی باسه، ئه‌ره‌ستوو مه‌لاره‌حیمی، له ناوه‌ندی هاویاری كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌هاباد و كه‌مپه‌ینه‌كانی جه‌ماوه‌ری له‌م شاره بۆ یارمه‌تیدانی لافاولێدراه‌انی لورستان و هه‌روه‌ها بومه‌له‌رزه لێدراوانی قه‌توور و كرماشان، نه‌قشێكی زۆر پڕره‌نگی بووه.