
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دوو کەس لە دانیشتووانی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا دەستبەسەر و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگهێشت کران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هێرشییان برده سەر گوندی “دێوەزناو” و دوو کەسیان بە ناوەکانی “قادر مەجیدپووڕ و هەیبەت ئەمینی زادە” دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژهیه، ههروهها زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا بانگ کراون و دەبێ لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا خۆیان بەو ناوەندە ئەمنییە بناسێنن.
