
لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئیدریس محەممەدی” و “مەجید دیدەبان” خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و ورمێ له لایه‌نی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئیدریس محەممەدی” خەڵکی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە به تومه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیمی ئێران، دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره کراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. لە لایەکی دیکەوە، لە شاری سنە، لاوێکی دیکە بە ناوی “مەجید دیدەبان” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە به هه‌مان تومه‌ت دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كرا. شایانی باسه، تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕکەیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.
