ڕۆژی شەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستان به ناوهكانی “خالید حەمید و محەممەد عەزیز”، لە شاخی کێلەشین لە سنووری شاری “شنۆ”، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، پاش دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ کراون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ، لەبەردهست دا نییە. شایانی باسه، سەرەرای دسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، ماشینەکانیشیان دەستی بە سەردا گیراوە.